ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەک بە ناوی خالید محەممەدی و دانیشتووی شاری سەقز لە کاتی سەرقاڵیی کاری ڕۆژانەیدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و ب

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٩:٤٥


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی خالید محەممەدی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی سەرقاڵیی کاری ڕۆژانەیدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی خالید محەممەدی، خێزاندار و خەڵکی گوندی "تورجان"ی سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٧ ساڵە بۆ کاری ڕۆژانەی خۆی چووەتە کێڵگە کشتوکاڵییەکەی و سەرقاڵی کارکردن بووە، دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن چەند کەسێکەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ پارس کە سەر بە دامودەزگا حکوومەتییەکان بووە، ڕفێندراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەرکردنەکی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی درانەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە