ئەحمەدڕەزا حائێری، بەندکراوی سیاسی، جارێکی دیکە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپایەوە

ئەحمەدڕەزا حائێری، خەڵکی شاری ئیلام کە ئێستا لە بەندیخانەی ئێڤیندایە، لە دۆسیەیەکی نوێدا کە لە کاتی بەندبوونی ناوبراو و لەسەر سکاڵای ڕێکخراوی بە

٢ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:١٩


هەنگاو: هەینی ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ئەحمەدڕەزا حائێری، خەڵکی شاری ئیلام کە ئێستا لە بەندیخانەی ئێڤیندایە، لە دۆسیەیەکی نوێدا کە لە کاتی بەندبوونی ناوبراو و لەسەر سکاڵای ڕێکخراوی بەندیخانەکانی تاران لە دژی کراوەتەوە، سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی دیکەی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ی جۆزەدانی ٢٧٢٣ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، ئەحمەدڕەزا حائێری، بەندکراوی سیاسی، خەڵکی شاری ئیلام، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە و بڵاوکردنەوەی درۆ" لە دادگاییەکدا لە دادگای تاوانەکانی تاران کە خۆی بەبێ ئامادەبوونی خۆی، سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی دیکەی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کراوە. ئەم سزایە لە مانگی خەرمانان ساڵی ٢٧٢٢دا لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپ و باند بە مەبەستی هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" ، بەسەریدا سەپاوە.

ئەم چالاکە سیاسییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و لە مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ٢٧١٣ جارێکی دیکە دەستبەسەر کراوەتەوە و ماوەیەک لە بەندیخانەدا بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە