بەشداریی نوێنەرانی هەنگاو لە سمینارێک لە پەرلەمانی نۆروێژ لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا

ڕۆژی پێنج شەممە، ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ ( ١ی ژوئەنی)، بەدەست پێشخەری کۆمیتەی هێلسنکی و پارتی چەپی سۆسیالیستی سیمینارێک لە پەرلەمانی نۆروێژ بۆ باس و گفتوگۆ

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٩:٣٨


هەنگاو؛ شەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

ڕۆژی پێنج شەممە، ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ ( ١ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، بەدەست پێشخەری کۆمیتەی هێلسنکی و پارتی چەپی سۆسیالیستی سمینارێک لە پەرلەمانی نۆروێژ بۆ باس و گفتوگۆ لەبارەی مافی نەتەوەکان، کەمایەتیە ئیتنیکی-ئاینییەکان و بەگشتی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بەڕێوەچوو.

لەو سیمینارەدا، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەکانی ئێران لەوانە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و چەندین ڕێکخراوی دیکە بەشدار بوون و ڕاپۆرتیان لەسەر پێشێلکاریییەکانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەش کرد.

سەرەتای سیمینارەکە بە وتەی بەخەیرهاتن لەلایەن پەرلەمانتار ئینگرید فیسکا کرایەوە. پاشان سکرتێری ڕێکخراوی کۆمیتەی هێلسنکی نۆروێژ «گوننار ئێکەلۆڤا» وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی لە ئامانجی سیمینارەکە و هەروەها گرنگیدان بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کرد.

شلێر باپیری و کاوە حەسەنپوور وەک ئەندامانی بەڕێوەبەری هەنگاو لە سیمینارەکەدا بەشداربوون. لە پانێڵی یەکەمی سیمینارەکە بە مۆدێراتۆری گوننار ئێکەلۆڤا، شلێر باپیری بە نوێنەرایەتی لە هەنگاو ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان بەتایبەتی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی وتارەکەی شلێر باپیری تایبەت بە ئاماری ئەمساڵی هەنگاو لەبارەی لەسێدارەدانەکان، کوشتنی کۆڵبەران، دەستگیرکردنی چالاکانی سیاسی و هەروەها دۆخی گیراوان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بوو و ڕایگەیاند کە هەنگاو لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ی زایینییەوە چالاکییەکانی بۆ هەموو جوغرافیای ئێران پەرەپێداوە.

لە بەشی دووەمی ڕاپۆرتەکەدا، باس لە دۆخی خۆپێشاندەرانی بریندار لە نەخۆشخانەکانی کۆماری ئیسلامی کرا. لەوبەشەی ڕاپۆرتەکەدا بەپشت بەستن بە وتە و بەڵگەکانی شایەتحاڵ «گوڵندام زەبیحی» باسەکە شیکرایەوە.

لە دواین بەشت ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داوای لە پەرلەمانتار و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی نۆروێژ کرد کە بەپێی میکانیزمی پەیماننامەی ڕێکخراوە مەدەنی و سیاسییەکانی ساڵی ١٩٦٦ مامەڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکرێت.
 

لەدوایین بەشی ڕاپۆرتەکەدا، نوێنەری هەنگاو داوای لە دەوڵەتی نۆروێژ کرد کە بە سەرنجدان بەوەی کە هەم کۆماری ئیسلامیی ئیران و هەم نۆروێژ لە پەیماننامەی مافە مەدەنی و سیاسییەکان پەسەندکراوی ساڵی ١٩٦٦ی زایینی ئەندامن و ئەم بەڵگەیە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتتە، پێشێلکردنی ئاشکرای ئەو پەیماننامەیە لەلایەن ئێرانەوە پەیگیری بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە