دەستبەسەرکردنی ئارەش یوونسی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلۆران

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئارەش یوونسی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ

١٥ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:٥٧


هەنگاو: دووشەممە، ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئارەش یوونسی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٤ی ژوئەنی ٢٠٢٣) هاووڵاتییەکی خەڵکی دێلۆران بە ناوی ئارەش یوونسی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی، ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و دواتریش بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئارەش یوونسی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە