فەرعان حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

هاووڵاتییەک بە ناوی فەرعان حەسەنزادە کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بە

١٦ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢٣:٠٣


هەنگاو: سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی فەرعان حەسەنزادە کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، دەستبەسەر کرایەوە و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٦ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، فەرعان حەسەنزادە، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکان و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، دەستبەسەر وڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.

ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی شەممە، ٩ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەهدی ڕەزایی"، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەر و نەیارەکانی ئێران" سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و دواتر ئەم سزایە بۆ ساڵێک و چوار مانگ بەندکردن کەم کرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، فەرعان حەسەنزادە لە بازگەی "نەڵیوان"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن دەستبەسەر کرا و دواتر لە ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە