منداڵێکی کار لە دیواندەرە بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا

منداڵێکی کار بە ناوی سروش عەبدوڵڵازادە، تەمەن دە ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە دوای تەقینەوەی گاز لە شاری دیواندەرە گیانی لەدەستدا.

١٧ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١١:٠٨


هەنگاو: چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

منداڵێکی کار بە ناوی سروش عەبدوڵڵازادە، تەمەن دە ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە دوای تەقینەوەی گاز لە شاری دیواندەرە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٥ی ژوئەنی ٢٠٢٣) سرووش عەبدوڵڵازادە، منداڵی کاری خەڵکی سەقز کە لە دووکانی پڕکردنەوەی کەپسوولی گاز کاری دەکرد، بە هۆی تەقینەوەی گاز گیانی لەدەستدا.

ئەم منداڵە تەمەن ١٠ ساڵە چەند ڕۆژ پێش لە شوێنی کارکردنی دا بە هۆی تەقینەوەی گاز بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

سەرەڕای ئەوەیکە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی واژۆ کردووە و بڕیاری پاراستنی مافی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی منداڵانی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی داوە، تا ئێستا هیچ هەوڵێکی کاریگەری بۆ دابینکردنی لانی کەمی مافەکانی منداڵان نەداوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە