ڕاگەیەندراوی یاسایی هەنگاو تایبەت بە شەڕ و پێکدادانە چەکدارییە ناوخۆیییەکانی حیزبی کۆمەڵە

سەرەڕای مەحکووم کردنی شەڕ و پێکدادانە چەکدارییە ناوخۆیییەکانی نێوان ئەندامانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران و حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردست

١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:٢٢


سەرەڕای مەحکووم کردنی شەڕ و پێکدادانە چەکدارییە ناوخۆیییەکانی نێوان ئەندامانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران و حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داواکارە بە زووترین کات و دەستبەجێ کۆتایی بە پێکدادانە چەکدارییەکانیان بهێنن و لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکانیان بکەن.

ناکۆکی و جیاوازی بیروڕا لە نێوان حیزبە سیاسییەکاندا بابەتێکی سروشتییە کە دەبێت لە ڕێگای بنەما دیموکراتییەکان و لە ڕاستای قەبوڵکردنی جیاوازییەکان و هەروەها بە سەرنجدانە ڕێکارە حیزبییەکان کێشەکان چارەسەر بکرێت. هەر چەشنە بەکارهێنانێکی چەک و چۆڵ لەبەرانبەر دژبەرانی سیاسیی پێشێلکردنی یاسا بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤە.

هەربۆیە هەنگاو وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆیی مافی مرۆڤی داوا لە هەر دوو لایەنی ئەم شەڕە دەکات کە کۆتایی بە پێکدادانەکان بهێنن و بەستەر و ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگای گفتگۆ و دیالۆگ دابین بکەن. لەم ڕاستایەدا هەنگاو لە ڕێگای دەفتەری یاسایی خۆیەوە ئامادەیی بۆ نێونجیگەری بۆ دانیشتن و گفتوگۆی هەر دوو لایەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەردەبڕیت.

پێنجشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە