بانگکردنی ٥٤ پارێزەری خەڵکی بۆکان کە بەیاننامەی پشتیوانی لە بنەماڵەی ژینا ئەمینییان واژۆ کردبوو

داواکاری گشتی و شۆڕشی شاری بۆکان بە ئاگادارینامەیەکی فەرمی ٥٤ پارێزەری ئەو شارەی بانگ کردووە و داوای "ڕوونکردنەوە"ی لێیان کردووە. ساڵی ڕابردوو ئەم پا

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٢:٥٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

داواکاری گشتی و شۆڕشی شاری بۆکان بە ئاگادارینامەیەکی فەرمی ٥٤ پارێزەری ئەو شارەی بانگ کردووە و داوای "ڕوونکردنەوە"ی لێیان کردووە. ساڵی ڕابردوو ئەم پارێزەرانە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتگیریی خۆیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ داواکاری گشتی و شۆڕشی شاری بۆکان گوشارەکانی سەر ٥٤ پارێزەری چالاکی ئەم شارە چڕتر کردووەتەوە و لە ئاگادارینامەیەکی فەرمیی سەیروسەمەرەدا وابێژیی ئەوەی کردووە کە ئەو پارێزەرانە بەهۆی "بڵاوکردنەوەی وێنە، فیلم و بابەتگەلێکی پێچەوانەی پاراستنی بنەما گشتییەکان" بانگ کراون.

بانگکردنی ئەم پارێزەرانە لە کاتێکدایە کە لە مانگی خەرمانانی ٢٧٢٣ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی خۆیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی و "پابەندبوون بە هەڵسوکەوتی نایاسایی لەلایەن دامەزراوە و ناوەندە حکوومەتییەکانەوە" ئیدانە کردووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکانی هەنگاو، لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ٢٧٢٣ و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم بەیاننامەیە لەلایەن پارێزەرانی ئەو شارەوە، داواکاری گشتیی بۆکان بەردەوام بە پاساوی جیاواز و دژاوزەوە گوشاری خستووەتە سەر ئەو پارێزەرانە.

بەپێی ئەو ئاگادارینامەیە کە بۆ ئەو هاووڵاتییە نێردراوە، پێویستە ئەم پارێزەرانە لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ تاکوو تاکوو پێنج ڕۆژی دیکە واتە ٢٥ی پووشپەڕ، سەردانی دادگا بکەن و لەوێ ئامادە بن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە