دوای پێکدادانێکی چەکداری تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بەرزاییەکانی شاری خۆیان تۆپباران کرد

پاش شەڕ و پێکدادانێکی چەکداریی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی سوپای پاسداران، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:١٤


هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

پاش شەڕ و پێکدادانێکی چەکداریی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی سوپای پاسداران، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە چڕوپڕی هێرشیان کردووەتە سەر هاوینەهەواری بەرزایییەکانی ناوچەی "قەشقەبلاغ"ی سەر بە شاری خۆی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی جولایی ٢٠٢٣)، پێکدادانێکی چەکداری لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی هاوینەهەواری "قەشقەبلاغ"ی سەر بە شاری خۆی هاتووەتە ئاراوە و هەنگاو خەریکی لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕەیە و لە ئەگەری بەدەسهێنانی هەر زانیارییەک، ڕای گشتیی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە پاش ئەم شەڕە چەکدارییەدا تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە چڕوپڕی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ناوچەیە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 30 سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی ناوچەکە لە ئاکامی ئەو تۆپبارانەدا لە ناوچوون.

شایانی باسە کە ئەم هێرشانە زیانێکی بەرچاویان بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و ژیانی ئاساییی دانیشتووانی ناوچەکەشی خستووەتە مەترسییەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە