دەستبەسەرکرانی ١٦٨ هاووڵاتیی لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

​بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٣دا لانی کەم ١٦٨ هاووڵاتیی لە

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٠٠:٢٢

 

هەنگاو: هەینی ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٣دا لانی کەم ١٦٨ هاووڵاتیی لە سەرتاسەری ئێراندا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراون و بەراوردکردنی ئەم ئامارە لەگەڵ ئاماری مانگی مەیی کە ١٠٧ حاڵەت تۆمارکرابوو، بە ٥٧٪ (٦١ حاڵەت) بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ٧٧ هاووڵاتیی کورد و ٥٠ هاووڵاتیی بەلووچ دەستبەسەرکراون. هەروەها، لە ٢٥ کەسیان ژن، ١٦ کەسیان منداڵ و ٧ کەسیان خوێندکار و مامۆستای قوتابخانە بوون.

 

بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەستبەسەرکراوانی کورد و بەلووچ

بەپشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، ٧٦٪ ئەو کەسانەی کە دەستبەسەرکراون بەرانبەر بە ١٢٧ حاڵەت لە هاووڵاتییانی کورد و بەلوچ پێکهاتوون.

زیاترین ژمارەی دەستبەسەرکراوان بە تۆمارکرانی ٧٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٤٦٪ی کۆی گشتی دەستبەسەرکراوان هاووڵاتیی کورد بوون و ٥٠ حاڵەت بەرانبەر بە ٣٠٪ی کۆی گشتی دەستبەسەرکراوان هاووڵاتیی بەلووچ بوون.

 

دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان

دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە مانگی ژوئەن هەر وەک مانگەکانی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە درێژەی هەبووە. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم پێنج چالاکی مەزهەبی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لانیک ەم چوار چالاکی مەزهەبی و مامۆستایانی ئایینی سونە مەزهەبی بەلووچ و هاووڵاتییەکی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە مانگی ژوئەندا دەستبەسەرکراون.

 

دەستبەسەرکرانی ٢٥ژن و ١٦ منداڵ لە مانگی ژوئەن

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٢٥ژن لە سەرتاسەری ئێراندا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون کە بەرانبەرە بە ١٥٪ی کۆی گشتیی دەستبەسەرکراوان.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ١٥ حاڵەت لە ژنانی دەستبەسەرکراو بەرانبەر بە ٦٠٪ی کۆی گشتی ئەم ئامارە ژنانی کورد بوون.

هەروەها لەم ماوەیەدا لانی کەم ١٦منداڵ لە سەرتاسەری ئێراندا لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی ئەم ئامارە هەموو منداڵانی دەستبەسەرکراو لە منداڵانیکورد و بەلوچ پێکهاتوون. لەمانگی ژوئەندا لانی کەم ١١ منداڵی بەلووچ و ٥ منداڵی کورد لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون.

 

دەستبەسەرکرانی مامۆستا، خوێندکار و چالاکانی میدیایی

لە ماوەی ئەم یەک مانگەدا، لانیک ەم ٤ خوێندکار بەناوەکانی پێدرام موعینی خەڵکی سنە، مائدە ئادەمی موکری خەڵکی مەهاباد، ئارمیتا پاویر خەڵکی تەورێز و ڕێحانە خوراسانی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

هەروەها، لانی کەم ٣ مامۆستای قوتابخانە بەناوەکانی ئەسغەر میرزادگان خەڵکی فیروزئاوا، محەممەد تەهماسبی خەڵکی سەراوڵە و مەحموود مەلاکی خەڵکی بوشەهر لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٤ چالاکی میدیایی لە شارەکانی تاران، ڕەشت و جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراون.

 

 

ناسنامەی ئەم ١٦٨ کەسە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمارکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە