دەستبەسەرکردنی ئاسۆ قەلەندەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی ئاسۆ قەلەندەری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٤٩


هەنگاو: دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی ئاسۆ قەلەندەری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٣ی جولای ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئاسۆ قەلەندەری، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی قەلەندەری، هێزەکانی ئیدارەی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئاسۆ قەلەندەری و هەروەها شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە