دەستبەسەرکردنی حەیدەر نیکنیا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی حەیدەر نیکنیا، دوای ئەوەی کە لەلایەن ناوەندی هەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە بانگ کراوە و سە

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:١٧


هەنگاو: چوارشەممە، ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی حەیدەر نیکنیا، دوای ئەوەی کە لەلایەن ناوەندی هەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٣ی جولایی ٢٠٢٣)، حەیدەر نیکنیا، خەڵکی گوندی "حەکی"ی سەر بە ناوچەی سیلوانای شاری ئورمیە، پاش ئەوەی کە لەلایەن ناوەندی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوندی "زێوە"ی ئەم شارە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، حەیدەر نیکنیا لەلایەن هەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە بەوە تۆمەتبار کراوە کە "هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی" کردووە.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەربوونی، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری ئورمیە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە