دەستبەسەرکردنی محەممەدحوسێن حاسڵی، هاووڵاتیی خەڵکی سەراوباغ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەدحوسێن حاسڵی و خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی سەر بە شاری ئاودانان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسە

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢١:١٠


هەنگاو: چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەدحوسێن حاسڵی و خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی سەر بە شاری ئاودانان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٦ی جولایی ٢٠٢٣)، محەممەدحوسێن حاسڵی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی شاری ئاودانانی سەر پارێزگای ئیلام، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماڵی خۆی لە شارۆچکەی سەراوباغ بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ئەو هێزانە وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، هەموو کەلوپەلی ناوماڵەکەشیان بەتەواوەتی تێکداوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ محەممەدحوسێن حاسڵی و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە