دەستبەسەرکردنی مورادڕەسووڵ تاجگەردوون، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی مورادڕەسووڵ (شوانە) تاجگەردوون، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کراو

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢١:٠٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی مورادڕەسووڵ (شوانە) تاجگەردوون، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٧ی هەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٩ی جولایی ٢٠٢٣)، مورادڕەسووڵ تاجگەردوون، لاوی تەمەن ٢٦ ساڵەی خێزاندار و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ مورادڕەسووڵ تاجگەردوون و هەروەها چارەنووسی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە