دەستبەسەرکردنی ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئەسعەد محەممەدی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٣ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢١:٥٣


هەنگاو: سێشەممە، ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئەسعەد محەممەدی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٤ی جولایی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ پێدانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە "ویلاشار"ی شاری سنە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەسەد محەممەدی و هەروەها چارەنووس، شوێن و دۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە