دەستبەسەرکردن و دانانی بارمتەی قورس بۆ ئەرستۆ سوڵتانی ئەردەڵان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە

ئەرستۆ سوڵتانی ئەردەڵان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. ئەم ناوەندە حکوو

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٢٥


هەنگاو: یەکشەممە، ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣


ئەرستۆ سوڵتانی ئەردەڵان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. ئەم ناوەندە حکوومەتییە بە دانانی بارمتەی قورس ڕێگری لە ئازادیی کاتیی ناوبراو دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بۆ ئازادیی کاتیی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە ناوی ئەرستۆ سوڵتانی ئەردەڵان، داوای بارمتەی قورسی سێ ملیار و پێنجسەد ملیۆن تمەنی دەکات.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەرستۆ سوڵتانی ئەردەڵان، تەمەن ٣٤ ساڵ و باوکی منداڵێکە و بەهۆی ئەوەی پێی دەوترێت "ڕەخنەگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لەژێر گوشاری دەروونی و ئەشکەنجە جەستەییدا بووە.

ئەرستۆ سوڵتانی ئەردەڵان، ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر کراوە و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە