دەستەبەرکردنی ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دەستەبەرکردنی ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

12:21 - 12 July 2023


هەنگاو: چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە چالاکانی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣)، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لە نزیک گوندی "حوسێناوا"ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی دەستبەسەربوونی، لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، پێشتریش جارێکی تر بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کراوە و سزای بەسەردا سەپاوە.