کرماشان: هێزەکانی حکوومەت مەداحێکیان دەستبەسەرکرد

حەیدەر قوبادی، مەداحی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی ئەوەی کە" لە دژی حکوومەت مەداحی کردووە" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە.

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٨:٤٦


هەنگاو: هەینی، ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

حەیدەر قوبادی، مەداحی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی ئەوەی کە" لە دژی حکوومەت مەداحی کردووە" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٦ی جولایی ٢٠٢٣)، حەیدەر قوبادی، خەڵکی کرماشان، دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی دەربڕینی لە دژی حکوومەت لە کاتی خوێندنی مەداح لە ڕێوڕەسمێکی مەزهەبیدا، دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەیدەر قوبادی لە گەڕەکی کیانشەهری کرماشان لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە و دوای یەک ڕۆژ و پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازادکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە