یاسر نووری، ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ دەستبەسەرکرا

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی یاسر نووری لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەم شارە بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٧ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢١:٤٧


هەنگاو: شەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی یاسر نووری لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەم شارە بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٩ی جولایی ٢٠٢٣)، چالاکی ژینگەپارێز بە ناوی یاسر نووری، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یاسر نووری لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دراوتە بەر لێدان و کووتان. دواتر هەر ئەم هێزانەی حکوومەت بەشێوەیەکی توندوتیژانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکی ژینگە پارێزە و ماڵەکەیان پشکنیوە.

چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە بە نادیاری ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە