دەستبەسەرکردنی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٣:٥٣


هەنگاو: سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە دووکانەکەی خۆی لەو شارە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە ئەم هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێن و دۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە