سەپاندنی سزای بەندکردن و پێبژاردنی پارە بەسەر مەهدی غیاسی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام

مەهدی غیاسی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری ئیلام کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٦ مانگ بەندک

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٥:٥٥


هەنگاو: چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

مەهدی غیاسی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری ئیلام کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٦ مانگ بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مەهدی غیاسی، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٦ مانگ بەندکردن و پێبژاردبی ١٠٠ ملیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، پێشتر دانیشتنی دادگا بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" و "سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی" بەڕێوە چووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەتەواوەتی بلۆک کراوە و سڕدراوەتەوە.

شایانی باسە کە مەهدی غیاسی، ڕۆژی شەممە، ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٦ی مەیی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و پاش سێ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوە کاتی تا کۆتاییی داگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە