وەلی موحسینی هاووڵاتیی خەڵکی موورمووری دەستبەسەرکرا

وەلی موحسینی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی "موورمووری"ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەست

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٢٢:٢٧


هەنگاو: سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

وەلی موحسینی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی "موورمووری"ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣٠ی جولایی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی وەلی موحسینی و خەڵکی شارۆچکەی موورمووریی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاودانانەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە