ڕفاندران و ئەشکەنجەکرانی سۆنیا شەریفیی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئاودانان

سۆنیا شەریفی بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و سەرەڕای لێپرسینەوە ئەشکەنجە کراوە. ئەم قوتابییە پێشتر لە ڕەتی بزووتنەوەی "ژ.

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٣:٥٩


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

سۆنیا شەریفی بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و سەرەڕای لێپرسینەوە ئەشکەنجە کراوە. ئەم قوتابییە پێشتر لە ڕەتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، سۆنیا شەریفی، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە دوای ڕفاندرانی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دوو کاتژمێر، ئازار، هەڕەشە، ئەشکەنجە و لێپرسینەوە، سۆنیا شەریفی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئاودانان جێهێڵدراوە.

لە کاتی ڕاگیرانی ئەم قوتابییە تەمەن ١٧ ساڵە لە دەستبەسەرگە ئەشکەنجەکراوە و چەند بەشێکی جەستەی برینداربووە. ناوبراو ڕاستەوخۆ دوای ئازادکرانی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە چارەسەرکراوە. سۆنیا شەریفی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی وێنەیەکی لە ناوچاوی کە بریندارکراوە بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، سۆنیا شەریفی، قوتابیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و دوای نزیکەی یەک مانگ، لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازادکرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە