
هەنگاو: شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣
مێهران کووهی، خوێندکار و ئومێد خەسرەوی لە شاری قوروە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکووتایە سەر ماڵی ئارمان کووهی و ئومێد خەسرەوی لە شاری قوروە و ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەرکرد.
ئەم هێزانە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، ئومێد خەسرەوی و مێهران کووهی، خوێندکاری باڵای بەشی کارناسی ئەندازیاری نەرمەئامێر لە زانکۆی کوردستان لە سنەیان دەستبەسەرکردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.