سەپاندنی بڕیاری مانگێک دەستبەسەربوونی کاتی بەسەر هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڕیاری یەک مانگ دەستبەسەربوونی کاتیی بەسەر هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە حک

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢١:٣٣


هەنگاو: یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڕیاری یەک مانگ دەستبەسەربوونی کاتیی بەسەر هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، سەپاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڕیاری یەک مانگ دەستبەسەربوونی کاتیی بەسەر هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز کە ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە، سەپاندووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە کە چالاکی بواری منداڵان و ژنانە و هەروەها لە یارمەتیی نەخۆشە تایبەتەکاندا چالاکی هەبووە، لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

ناوبراو پێشتر لە ماوە یەک ساڵی ڕابردوو و بەتایبەت لە سەرەتای بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا چەند جار لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگ و هەڕەشە لێ کراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە