ناڕوونی چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی

ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی (کۆمار) کە کەرەمی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەسێدارە درا، ماوەی یەک مانگە دەستبەسەرکراوە و لە ئێستا لەدەستبەسەرگەی

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢١:٢٩


هەنگاو: دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣

ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی (کۆمار) کە کەرەمی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەسێدارە درا، ماوەی یەک مانگە دەستبەسەرکراوە و لە ئێستا لەدەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕاگیراوە
.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماشەڵڵا کەرەمی ئەندامی یەکێک لە بنەماڵە دادخوازەکانی شۆڕشی ژینا، بیست و حەوت ڕۆژە لە دەستبەسەرگەری ئیتلاعاتی سوپا لە کەرەج ڕاگیراوە.

شایانی باسە، محەممەد مەهدی کەرەمی کوڕی ماشەڵڵا کەرەمی، پێش لە لەسێدارەدانەکەی هەر لەو دەستەبەرگە بووە لە ئێستا باوکی لەوێیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشەڵڵا کەرەمی تا ئێستا یەک جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کردووە و مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا باسی لەوە کرد سیروان کەرەمی یەکێک لە کوڕەکانی ماشەڵڵا کەرەمی و هاوسەرەکەی دایە مەنیژە، لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە ژێر گوشاردان لە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕەوتی دۆسیەکەی ماشەڵڵا کەرەمی نەدرکێنن.

هەروەها، ئەمیر حوسێن کووهکەن، پارێزەری بنەماڵەی کەرەمی ڕۆژی هەشتی خەرمانان دوای بانگکردنی دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

محەممەد مەهدی کەرەمی گەنجی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی بیجاڕ بوو کە لەگەڵ محەممەد حوسەینی بە تۆمەتی کوشتنی ڕووحوڵڵا عەجەمیان ئەندامی بەسیج، دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ لەسێدارە دران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە