ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر دەستبەسەرکردنی ١٧ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا

لە دوازدە ڕۆژی ڕابردوو و لە بەرە بەری ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن،

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٠:٠٥


هەنگاو: دووشەممە، ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

لە دوازدە ڕۆژی ڕابردوو و لە بەرە بەری ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لانی کەم ١٧ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تاکوو ئێستا تەنیا پێنج هاووڵاتی لەم ١٧ کەسە ئازاد کراون و ئەوانی دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕۆژانی ١٤ تاکوو ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣، سێ هاووڵاتیی ژن بە ناوەکانی هیرۆ قەدیمی، سەمیرە ئەحمەدی و سەعادەت بداغی و هەروەها سەفا عائلی، شێرکۆ حیجازی، تاهیر سوڵتانی، ئومێد موقەدەس، هیوا تاتایی، ئازاد ئەمینی، عەزیز مەرزی، ئەمین مینایی، ئەمجەد ئەمینی، فەرزاد ڕەحمەتی، مەحموود غەفوورینژاد، مێهران ساعدی، سیروان حەسەنی و لوقمان بیداری، لە شاری سەقز دەستبەسەر کراون.
لەنێو ئەو دەستەبسەرکراوانەدا سەمیرە ئەحمەدی، هێرۆ قەدیمی، لوقمان بیداری، ئازاد ئەمینی، هیوا تاتایی، ئومێد موقەدەس، تاهیر سوڵتانی، شێرکۆ حیجازی، سەفا عائلی، مێهران ساعدی، مەحموود غەفوورینژاد و ئەمین مینایی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندان و پێنج هاووڵاتیی دیکەش ئازاد کراون.

هەروەها هێرۆ قەدیمی و سەمیرە ئەحمەدی هەردووکیان بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ژنانی سنە و ئازاد ئەمینی بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە گواسترانەتەوە.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییانە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان دراوە و دۆخێکی ترسێنەریان بەسەر ئەو هاووڵاتییانە و بنەماڵەکانیاندا زاڵ کردووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکانی هەنگاو، ناوەندە حکوومەتییەکان کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ دەستیان هەیە لە ڕەتکردنەوەی بارمتەی بەشێک لەو دەستبەسەرکراوانە و درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنیان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە