دووبارە دەستبەسەرکرانەوەی فەرزاد شیری و کیانووش چراغی لە دیواندەرە و دێلۆڕان

فەرزاد شیری، خەڵکی دیواندەرە و کیانووش چراغی، خەڵکی دێلوڕان، دوای تێپەڕینی ماوەیەکی کورت لە دەستبەسەرکرانیان، بۆ جارێکی

١٢ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:٥٠


هەنگاو: چوارشەممە، ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

فەرزاد شیری، خەڵکی دیواندەرە و کیانووش چراغی، خەڵکی دێلوڕان، دوای تێپەڕینی ماوەیەکی کورت لە دەستبەسەرکرانیان، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣)، کیانووش چرغی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی دێلوران سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

پێشتر، کیانووش چرغی، کارمەندی پێشووی ئیدارەی تەئمین کۆمەڵایەتی دێلوڕان، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرابوو و دوای چەند ڕۆژ ئازادکرابوو.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣، فەرزاد شیری، کارمەندی شارەوانی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا.

لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣، فەرزاد شیری لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرابوو، کە دوای یەک حەوتوو بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی و هەتا کاتی تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگاییکردنی ئازادکرابوو.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دووبارە دەستبەسەرکرانەوە و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ فەرزاد شیری و کیانووش چراغی لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە