دەستبەسەرکرانی میلاد حەیدەریان لە شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی میلاد حەیدەریان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەس.

١٦ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢١:٥٢

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی میلاد حەیدەریان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، میلاد حەیدەریان، خەڵکی شاری قوروە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شەقامی ڕەئوفی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی میلاد حەیدریان، هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم لاوە و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبراودا داگرتووە.
 

میلاد حەیدەریان دوای دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری قوروە، بۆ دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە گواستراوەتەوە.
 

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ میلادی حەیدەریان بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە