دەستبەسەرکردنی حەمزە پیرووزی لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی حەمزە پیرووزی، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢١:٠٣

 

هەنگاو؛ شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی حەمزە پیرووزی، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، حەمزە پیرووزی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەرکرا.

دەستبەسەرکرانی حەمزە پیرووزی، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەرییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ڕوویداوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ حەمزە پیرووزی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە