دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی محەممەد کەدخودا، ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هێ

٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٤:٠٣

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی محەممەد کەدخودا، ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد کەدخودا، خەڵکی شاری بۆکان و باوکی منداڵێک، ماوەی ١٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، دوای ئەوەی کە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر کوڕەکەیان لە بەردەستدا نییە و ناوبراو ڕێگەی پێ نەدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنیی بە بنەماڵە و کەسوکارەکەیەوە بکات، ئەمەش نیگەرانیی جددی لەسەر تەندروستیی ئەم لاوە کوردەی لێ کەوتووەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ محەممەد کەدخودا و هەروەها بارودۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی ئەو هاووڵاتییە لە شاری بۆکان و ئەو ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە