دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی مەسعوود ئەمیری، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لە تاران

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەسعوود ئەمیری و دانیشتووی شاری تەورێز، حەفتەی ڕابردوو سەردانی تاران کردووە و لەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٥:١٧

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەسعوود ئەمیری و دانیشتووی شاری تەورێز، حەفتەی ڕابردوو سەردانی تاران کردووە و لەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مەسعوود ئەمیری، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، شەش ڕۆژە لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
 

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی نزیک بە حەفتەی ڕابردوودا لە پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە و ئەمەش بووەتە هۆکاری نیگەرانیی جددیی بنەماڵە و کەسوکارەکەی لەسەر تەندروستیی ناوبراو.
 

دوای دەستبەسەرکردنی مەسعوود، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دارونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.
 

مەسعوود ئەمیری، نیوەڕۆی هەینی، ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەسەر بارودۆخی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە