سەپاندنی سزای ٤٠ مانگ بەندکردن بەسەر یووسف بەکری، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی یووسف بەکری کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سەرج

١٦ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٦:٥٤

 

هەنگاو: یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی یووسف بەکری کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٤٠ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەک بەناوی یووسف بەکری، تەمەن ٣٨ ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "بەشداری لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی"، سەرجەم سزای ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
 

ئەو هاووڵاتییە ماوەی ٢ مانگ و ٢٧ ڕۆژە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەنووکەش لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات.
 

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ یووسف بەکری لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
 

یووسف بەکری ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣) لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە