ئیلام؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی ناڕازیی بە قەتڵی حکوومەتیی ئارمیتا گەڕاوەند

دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتیی ئارمیتا گەڕاوەند شارەکانی دێهلۆران و ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە د

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٧:٤٢

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتیی ئارمیتا گەڕاوەند شارەکانی دێهلۆران و ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. یەکێکیان بە ناوی ڕامین وەلی‌نژاد، پێشتریش دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٨ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣)، ڕامین وەلی‌نژاد، خەڵکی دێهلۆران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، ڕامین وەلی‌نژاد بە هۆکاری "بڵاوکردنەوەی پۆستی ناڕەزایەتی لەسەر ئارمیتا گەڕاوەند" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستبەسەر کراوە.

ئەم لاوە لە ساڵانی ٢٧١٧ و ٢٧١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگای کرابوو.

هەروەها، ڕۆژی شەممە هاووڵاتییەکی ناڕازیی بە ناوی حەمید هیمەتی، لەلایەن مەئمورانی کەلانتەری ناوەندی شاری ئاودانان لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی مردنی ئارمیتا گەڕاوەند، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئاودانان دژ بە حکوومەت دروشمی وتبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە