بانگکردن و دەستبەسەرکردنی عادڵ پیرۆزی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان

بەندکراوێکی سیاسیی پێشوو بە ناوی عادڵ پیرۆزی و خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگکردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریو

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٥:٣٨

 

هەنگاو: دووشەممە، ٢٩ی خەرەڵوەری ٢٧٢٣

بەندکراوێکی سیاسیی پێشوو بە ناوی عادڵ پیرۆزی و خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگکردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، عادل پیرۆزی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان و تەمەن ٢٨ ساڵ، دوای بانگکردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەجێ دەستبەسەر کرا.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە لە پاییزی ساڵی ٢٧١٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

عادڵ پیرۆزی لە پاییزی ساڵی ٢٧١٨ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، دەستبەسەر کرا و پاش تێپەڕاندنی ٦ مانگ لە سزای ٢ ساڵەکەی، ڕۆژی ٦ی پووشپەڕی ٢٧١٩ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە