بانە؛ کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندارکرا
شەهرام ئەمینی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی بەسەختی بریندارب
١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٠:١٠
هەنگاو؛ هەینی ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
شەهرام ئەمینی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی بەسەختی برینداربووە و ئەگەری بڕینەوەی لاقی لە ئارادایە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، شەهرام ئەمینی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە برینداربووە و ئەگەری بڕینەوەی لاقی لە ئارادایە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەهرام ئەمینی بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز گواستراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.