برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی ئازاد نووری و دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی زانیار ڕاحزادە و ئەشکان، بە تەقەی
هەنگاو: هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی ئازاد نووری و دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی زانیار ڕاحزادە و ئەشکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) ئازاد نووری، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەر، پشت، دەست و پێی پێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.
پێشتریش، واتە شەوی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر (١۵ی نۆڤەمبەر) کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی زانیار ڕاحزادە، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "دەڕەپەنبەدان"ی سەر بە شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بووە.
هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئەشکان (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە)، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شار سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی چەکی ساچمەییی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، سەر و پای پێکراوە و بریندار بووە.