دەستبەسەرکرانی دوو برا لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خالید شێخ ئەحمەدی و سامان شێخ ئەحمەدی، دوو برای خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٦:٤٢

 

هەنگاو؛ سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

خالید شێخ ئەحمەدی و سامان شێخ ئەحمەدی، دوو برای خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)،خالید شێخ ئەحمەدی، تەمەن ٣٩ ساڵ و براکەی، سامان شێخ ئەحمەدی، تەمەن ٢٨ ساڵ لە سنە دەستبەسەرکران.

ئەو دوو برا دوای دەستبەسەرکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان لەسەر بارودۆخیان بێ وەڵام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو برا زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە