دەستبەسەرکرانی زانیار فەتاحیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

زانیار فەتاحیان، لاوی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٢:٥٦


هەنگاو؛ هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

زانیار فەتاحیان، لاوی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، زانیار فەتاحیان، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی زانیار لەسەر بارودۆخی ڕاگرتنی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لاوە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە