دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەشاری بانە

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی سەعدوڵڵا شاپەرەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٤:٣٠

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی سەعدوڵڵا شاپەرەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣) ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ (هاووڵاتییەک بە ناوی سەعدوڵڵا شاپەرەست تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەکاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هێزە ئەمنییەکان توندوتیژییان بەکارهێناوە و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆی لە جووتسایدی هێمن دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی سەعدوڵڵا شاپەرەست و هەروەها ئەوتۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە