دەستبەسەرکرانی ئومێد مەجیدی ڕەپڕی لاوی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیییەکانەوە

ئومێد مەجیدی، هونەرمەندی لاوی خەڵکی سنە لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٣:٤٥

 

هەنگاو؛ شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

ئومێد مەجیدی، هونەرمەندی لاوی خەڵکی سنە لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، ئومێد مەجیدی، ڕەپێڕی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کە لە بواری مۆسیقای ڕەپدا چالاکی دەکات، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ سەر کارەکەی، لە نزیک گۆڕەپانی لەیلاخ دەستبەسەرکراوە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە وردەکارییەکانی هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئومێد مەجیدی، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە