دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری خۆی

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەدێی "کۆتۆل"ی سەر بە شاری خۆی بە ناوەکانی مووسا مورادی و شاپوور عەرەبزادە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆم

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٠٠:٣٣

 

هەنگاو: سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەدێی "کۆتۆل"ی سەر بە شاری خۆی بە ناوەکانی مووسا مورادی و شاپوور عەرەبزادە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و پاش زیاتر لە سێ حەفتە، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە بە ناوەکانی مووسا مورادی، تەمەن ٥١ ساڵ و شاپوور عەرەبزادە، ماوەی ٢٤ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دواییی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنیش لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکانیان بێبەری و بێبەش کراون.

شایانی باسە کە مووسا مورادی و شاپوور عەرەبزادە، ڕۆژی هەینی، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتەوە لە شاری خۆی دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە