سەپاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکردن بەسەر کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی کەیوان زەندکەریمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەو شارە کە ئەمساڵیش ماوەی پێنج مانگ دەستبە

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٥:٤٧

 

هەنگاو: شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی کەیوان زەندکەریمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەو شارە کە ئەمساڵیش ماوەی پێنج مانگ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا کەیوان زەندکەریمی، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ"، "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" و هەروەها "بەشداریکردن لە ناڕەزانایەتییە جەماوەرییەکان"، سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم سزایە لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و پاشان بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە. ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، دوای ١٢٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

کەیوان زەندکەریمی، ١٧ی خاکەلێوە، واتە چەند ڕۆژ دوای ئازادبوونی، لە کاتێکدا بۆ بەدواداچوونی دۆخی دۆسیەکەی چووبووە دادگا، لەژێر گوشاری ئیتلاعاتی سوپای پاسداران جارێکی دیکە دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە کە دواجار لە ٤ی خەرمانانی ئەمساڵ، دیسان بە دانانی بارمتە ئازاد کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە