شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە سنووری شاری بانە هاتەئارەوە

پێکدادانێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە سنووری شاری بانە هاتووەتە ئاراوە و هێشتا زانیاریی ورد

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١١:٤١

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

پێکدادانێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە سنووری شاری بانە هاتووەتە ئاراوە و هێشتا زانیاریی ورد لەسەر ئەگەری زیان و خەسارەکانی ئەم شەڕە لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، پێکدادانێکی چەکداریی سەخت لە سنووری بانە و لە نزیک گوندی "نژۆ"، لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) هاتووەتە ئاراوە.

لەم پەیوەندییەدا سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە: ئەم شەڕە تاکوو کاتژمێر ٩ی بەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بووە و ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پێکدادانەکە دوای ئەوەی هاتووەتە ئاراوە کە شەوی ڕابردوو چەند ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری ئەم گوندە جێگیر بوون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد و دروست لەسەر زیان و خەسارەکانی هەردوو لایەنی ئەو شەڕە لەبەردەستدا نییە و ڕاگەیاندنەکانی سوپای پاسداران و پژاک تاکوو ئێستا هەواڵی ئەم شەڕەیان بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە