بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لە دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەحمەد شایانپوور

ئەحمەد شایانپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژانی کۆتایی مانگی پێشوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٨:٠٧


هەنگاو؛ شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

ئەحمەد شایانپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژانی کۆتایی مانگی پێشوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕبوونی ماوەی ١٩ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی ئەحمەد شایانپوور، خەڵکی بۆکان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەحمەد شایانپوور بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەو هاووڵاتییە لەو ماوەیەدا تەنانەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە.

ئەحمەد شایانپوور، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، لە شاری بۆکان دەستبەسەرکراوە و لەو کاتەوە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە