سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر سەعدوڵڵا ڕەسوڵپوور، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و گواستنەوەی بۆ بەندیخانە

لاوێکی ناڕازیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سەعدوڵڵا ڕەسوڵپوور کە یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە، پاش ئەوەی لەلا

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٠:٣٨

 

هەنگاو: سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

لاوێکی ناڕازیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سەعدوڵڵا ڕەسوڵپوور کە یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە، پاش ئەوەی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سەعدوڵڵا ڕەسووڵپوور، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان دوای ئەوەی لەلایەن لقی جێبەجێکاریی داواکاریی گشتی و شۆڕشی شاری بۆکان بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەز ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی "هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی"، سزای ٩ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە ١٣ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە