سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکردن بەسەر لوقمان پیشیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی لوقمان پیشیار کە پێشتر بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلام

١٥ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٦:٠١

 

هەنگاو: سێشەممە، ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی لوقمان پیشیار کە پێشتر بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ لوقمان پیشیار، تەمەن ٥٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

ناوبراو لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی حەسەن مەردانی و تەمەن ٦٠ ساڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و دواتر ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنیی ئێرانی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەی لە بەندیخانەی شاری بۆکان ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە