فریشتە حوسێنی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گواستراوە

فریشتە حوسێنی هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای ب

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٢:١٥


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

فریشتە حوسێنی هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکردنەکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، فریشتە حوسێنی هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی بۆکان دوای بانگکران لەلایەن هێزەکانی جێبەجێکرانی سزاکانی بۆکان دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی سزا ٨ مانگەکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گواسترایەوە.

فریشتە حوسێنی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکرا و دوای ١٨ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٠ خەرماناندا بەدانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازادکرا.

ئەو چالاکە کوردە لە ئاکامدا لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەمیر کشاوەرزی دیلمقانی بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە