ڕاپۆرتی تایبەتی هەنگاو لە سەر ئەمنییەتی کردن و توندوتیژی سیستەماتیک لە زانکۆی مەدەنی ئازەربایجان

زانکۆی شەهید مەدەنی ئازەربایجان لە تەورێز وەکوو یەکێک لە ناوەندە فێرکارییەکانی باڵا و چالاک لە بواری خوازیاری لە سەرەتای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٧:٠٠


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

زانکۆی شەهید مەدەنی ئازەربایجان لە تەورێز وەکوو یەکێک لە ناوەندە فێرکارییەکانی باڵا و چالاک لە بواری خوازیاری لە سەرەتای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییەوە تا ئێستا ئامانجی سەرکوتکردنی ڕێکخراوانەی هێزە ئەمنییەکانی حیراسەت بووە و لەو دوایییانەدا ئەو گوشارانە بە سازکردنی دۆسیە و تێکەڵکردنی بنەماڵەی چالاکە خوێندکارییەکان، گەیشتووەتە لووتکەی خۆی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خوێندکارەکانی زانکۆی مەدەنی ئازەربایجان هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخێک کە لەو کەشەی زانکۆ بۆیان ساز کراوە و هەڕەشەکردن لە خوێندکارەکان و بانگکرانیان، لە درێژەدان بە خوێندن بێبەش دەکرێن. هەروەها پەیوەندی گرتن لەگەڵ دایک و باوکی خوێندکارەکان بەمەبەستی بەرەنگاریی خوێندکارەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە دەستووری کاری حێراسەتی زانکۆدایە.

هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ئەمنیکردنی زانکۆی مەدەنی تەورێز، چەند کەس لە خوێندکارانی کورد تەنیا بەهۆی "هاوڕێیەتی نزیک"یان لەگەڵ ئاڕمیتا پاویەر، چالاکی خوێندکاریی دەستبەسەرکراو، شەو لە خەوگەکانیان دەرکراون.

بەوتەی یەکێک لە خوێندکارەکان، لە چەند حاڵەتی تایبەتیدا کارفەرماکانی حێراسەتی زانکۆ مەدەنیی تەورێز، لەو هەڵبژاردە نەگونجاوانە کە ناوەندە ئەمنییەکان پێیانداون، خوێندکارە ناڕازییەکان و چالاکەکانیان لەگەل هەڕەشەکردن بە ئامانجی بەرتیل وەرگرتن لە خوێندکارەکان و پەیوەندی سێکسی لەگەڵیان لەژێر گوشار داناوە.

ئەو خوێندکارە کە ناوی لای هەنگاو پارێزراوە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە: ئێستا عیسا سەیف، بەرپرسی نووسینگەی حیراسەت، کارفەرمایەک بە ناوبانگی ئەبولعەلایی کە لە نیگابانی بە یەکجاری دوای سەرکوتکردنی خوێندکارەکان بووەتە یاریدەری حیراسەت، و کەسێکی دیکە بەناوی شەوقی، خاوێنکەرەوەی مەلەوانگە کە ناوبراویش بەهۆی بەشداریکردنی چالاکانەی لە سەرکوتکردن بووە بە کارفەرمای حێراسەت و هەروەها، کارفەرمایەکی ژن بە ناوبانگی جەوادپوور، بەرپرسی کومیتەی ئینزباتی، ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان لە دەرکردنی سزای دوورخرانەوە و دەرکردنی خوێندکارەکان و پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکانیان و هەڕەشەکردن لە خوێندکارەکان هەیە"

ئەو خوێندکارە لە ئاخردا، هۆکاری ناردنی وردەکارییەکانی سەرکوتکردنی خوێندکارانی ئەو زانکۆیەی، یارمەتیدان بە ئاشکراکردنی ڕەوتی سەرکوتکردنەکان زانیوە و هیواداری خۆی دەربڕیوە تا بنەماڵەی ئەو خوێندکارانەی کە بوونەتە ئامانجی سەرکوتکردنە ڕێکخراوەکانی حیراسەتی زانکۆی تەورێز و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە، بە لەبەر چاوگرتنی تەواوی لایەنەکان، لە ژێر گوشار خستنی منداڵەکانیان دووری بکەن.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە