برینداربوونی حەوت کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی پارسا زولفەقاری، هادی مەنسووری و بورهان موزەفەری، سێ کۆڵبەر خەڵکی ڕوانسەر و هەروەها حەوت کۆڵبەری دیکەی بە نا
هەنگاو: شەممە، ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی پارسا زولفەقاری، هادی مەنسووری و بورهان ڕەحیمی، سێ کۆڵبەر خەڵکی ڕوانسەر و هەروەها چوار کۆڵبەری دیکەی بە ناوەکانی ئەکبەر ڕازنهان، دلاوەر فەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی و ئەرکان (ناوبانگی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە) خەڵکی گوندی "تین"ی سەر بە شاری پاوە، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە بە ناوەکانی پارسا زولفەقاری، هادی مەنسووری و بورهان ڕەحیمی، خەڵکی شاری ڕوانسەر بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
هەروەها، ئێوارەی هەمان ڕۆژ، چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەکبەر ڕەزانهان، دلاوەر فەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی و ئەرکان (ناوبانگی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە)، خەڵکی گوندی "تین"ی سەر بە شاری پاوە، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە.